
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی پارێزگای سلێمانی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی 18 كارتۆن ده‌رزی پزیشكی راگه‌یاند كه له72 هه‌زار ده‌رزی پێك هاتبوو.
فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گومرگی سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستیان به‌سه‌ر 18 كارتۆن ده‌رزیدا گرتووه كه به‌نایاسایی هێنراونه‌ته هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌رزیه‌كان له‌ناو ماڵێك له گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری سلێمانیدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گومرگی سلێمانی وتیشی، له ئیستادا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌رزیه‌كانی هێناوه‌ته شاری سلێمانی به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
زیاتر بخوێنەوە

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه له‌رووداوێكی سه‌یردا له‌ئه‌نده‌نوسیا رۆژی شه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر به 130 سه‌رنشینه‌وه ده‌كه‌وێته ناو روبارێكه‌وه‌و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانیشی رزگارده‌كرێن.
هاری بهاركتی به‌ڕێوه‌به‌ڕی گشتی فه‌رمانگه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌نده‌نوسیا رایگه‌یاند فڕۆكه‌كه له‌جۆری بوینغ 737 بووه‌و له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی "دینباسار" ی نێوده‌وڵه‌تی له جه‌زیره‌ی بالی ئه‌نده‌نوسیا كه‌وتووه‌ته ناو روبارێكه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی سه‌رجه‌م سه‌رنشیه‌كانی فڕۆكه‌كه كه 130 كه‌س بوون رزگاریان بووه.
زیاتر بخوێنەوە

ژماره‌یه‌ك خوێندكاری كورد كه له شاری(چیلابینسكی_روسیا) بۆ به‌كالۆریۆس ده‌خوینن، داوا له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌كه‌ن كه به‌دوای داواكاریه‌كانیاندا بچێت و بارودۆخیان له دۆخێكی خراپدایه.
به‌شێك له‌و خوێندكارانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، پێشتر له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه فۆڕمی زه‌ماله‌ی خوێندنیان پڕكردۆته‌وه له كابینه‌ی شه‌شه‌مدا ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كراون‌و، پێیانوتراوه مانگانه بێجگه له پاره‌ی خوێندن بڕی 900 دۆلاریان بۆ خه‌رجده‌كرێت به‌ڵام ماوه‌ی 2 مانگ و نیوه نه ئه‌و 900 دۆلاره‌یان پێده‌ده‌ن و وه‌ك خۆشیان ده‌ڵێن له ماوه‌ی 2 ساڵی ڕابردوودا هیچ پاره‌یه‌كی خوێندنیشیان بۆ خه‌رجنه‌كراوه.
نوێنه‌ری خوێندكاره كورده‌كانیش ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، خوێندكارانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق كه له‌هه‌مان زانكۆ ده‌خوێنن مانگانه بێجگه له پاره‌ی خوێندن ، بڕی 1200 دۆلاریان پێده‌درێت.
له به‌رامبه‌ردا، عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆی به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه نییه و ده‌بێت نوێنه‌ری ئه‌و خوێندكارانه سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه.
زیاتر بخوێنەوە

كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م داهاته‌كانی ساڵی ڕابردووی باراك ئۆباما 600 هه‌زار دۆلار بووه، له‌و بڕه پاره‌یه‌ش ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 18 پۆینت 4ی وه‌ك باج گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ حكومه‌ت كه ده‌كاته 110 هه‌زارو 400 دۆلار.
به‌وته‌ی هه‌ریه‌ك له ئۆباما‌و میشێلی خێزانی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و داهاته كه ده‌كاته 200 هه‌زار دۆلار موچه‌ی خودی ئۆباما خۆیه‌تی كه به‌پێی یاسا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆی دیاریكراوه‌و ساڵانه ناگاته 400 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام سه‌رجه‌م داهاته‌كه‌ی تر كه ده‌كاته 400 هه‌زار دۆلار، له‌سه‌ر ئه‌و كتێبانه وه‌ریگرتوون كه نوسیونی‌و بڵاوكراونه‌ته‌وه.
به‌راورد به ساڵی 2011 داهاتی سالاَ،ه‌ی باراك ئۆباما به‌بڕی 200 هه‌زار دۆلار كه‌میكردووه، كه ئه‌وكات ئۆباما‌و میشێل پێكه‌وه ئاشكرایان كرد داهاتی سه‌رۆك بۆ ساڵی 2011 ته‌نها 800 هه‌زار دۆلار بووه.
لای خۆشیه‌وه جای گارنی وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، جگه له 200 هه‌زار دۆلاری باج، ئۆباما‌و میشێلی خێزانی بڕی 30 هه‌زار دۆلاری تریان وه‌ك باج له ئیلینۆی داوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا خانویه‌كیان له‌و شاره‌دا ماوه، وتیشی، ساڵی ڕابردوو ئۆباما‌و میشێل بڕی 150 هه‌زار دۆلار له‌داهاتی خۆیان وه‌ك كاری خێرخوازی پێشكه‌شكردووه.
به‌وته‌ی جای گارنی باراك ئۆباما پێشنیازی كردووه، بۆ پرۆژه یاسای گشتی ساڵی 2014 ڕێه‌ی باج بۆ خه‌ڵكانی ده‌وڵه‌مه‌ند زیادبكرێت، به‌جۆرێك ئه‌و كه‌سه‌ی داهاتی سالاَ،ه‌ی له 250 هه‌زار دۆلار زیاتر بێت پێویسته ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 30 ئه‌و پاره‌یه، كه ده‌كاته 75 هه‌زار دۆلار وه‌ك باج بداته حكومه‌ت.
كۆشكی سپی باسی له‌وه‌شكرد، داهاتی سالاَنه‌ی جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاو جیلی خێزانی، كه مامۆستای زانكۆیه، داهاتی ساڵی ڕابردوویان 385 هه‌زارو 72 دۆلار بووه‌و له‌و بڕه‌ش 87 هه‌زارو 851 دۆلاریان وه‌ك باج داوه‌ته حكومه‌ت.
زیاتر بخوێنەوە

كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه حه‌مید ئولوكایا، كه‌كوردێكی دانیشتوی وڵاتی ئه‌مریكایه ده‌بێته خاوه‌نی له سه‌دا 20 ی پشكی سه‌رمایه‌ی شیره‌مه‌نی وڵاتی ئه‌مریكا و ناوی ده‌چێته ریزی ملیاردێره‌كانی جیهانه‌وه.
حه‌مید ئولوكایا، كه له ئێستادا ته‌منی 40 ساڵه، له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا شوانكار بووه‌و خه‌ڵكی باكوری كوردستانه.
حه‌مید له دوای سه‌فه‌ری بۆ ئه‌مریكا و سه‌رقاڵ بوونی به كار له ئێستادا یه‌كێكه له گه‌وره بازرگانه‌كانی كورد له ئه‌مه‌ریكا.
زیاتر بخوێنەوە